📜 یاساکانی بەشداری و بەکارهێنانی ShaFX
لە کاتی بەشداربوون پێویستە ئاگادار و ڕازی بیت بەم مەرجانەی خوارەوە.:
- ✅ ShaFX هیچ سیگناڵێک گەرەنتی قازانجی نیە و هەموو سیگناڵێک دوور نیە لە ستۆپ بدات و زەرەر بکەیت و ئەم بازرگانیە (فۆڕێکس) بازرگانیەکی مەترسیدارە دەکرێت ببێتە هۆی زیان بۆتۆ.
- ✅ تیمی ئێمە تەنیا IB یە واتا ناسێنەری بڕۆکەرە واتە ئێمە بڕۆکەر نین ئێمە هیچ دەستەڵاتێکمان نیە بەسەر پارەی هیچ کەسەوە نە پارە داخڵ کردن نە پارە دەرهێنان وە هیچ دەستەڵاتێکمان بەسەر ئەکاونتی هیچ کەسێکەوە نیە و نابێت, ئێمە بە هیچ شێوەیەک هیچ بڕە پارەیەک لە هیچ کەسێک وەرناگرین بەرامبەر هیچ شتێک سەرمایە و پارەی خۆتان لەسەر هەژماری خۆتانە ئێمە بەرپرس نین لە سەرمایەی ئێوە.
- ✅ تیمی ShaFX فێرکاری و ڕینمایی بە خۆڕایی دەدات بە ئێوە لە زەرەر و قازانجی ئێوە بەشدار نیە و لە زەرەری ئێوە قازانج ناکات و لە قازانجی ئێوەش قازانج ناکات.
- ✅ هەموو سیگناڵەکان بۆ فێرکاری و ڕاهێنانە، هۆکارێکی گەرەنتی نیە بۆ قازانج و دەوڵەمەندبوون.
- ✅ تۆ خۆت بە تەنیا بەرپرسیاریت بۆ هەموو مامەڵەکانت. ShaFX هیچ بەرپرسیاریەتیک هەڵناگرێت چونکە ئەوە خۆتیت مامەڵەکان دەکەیت و لەسەر تۆیە بزانیت چۆن داخڵی مامەڵەکان دەبیت.
- ✅ ئەگەر بەبێ ڕیسک مەنەجمێنت (بەڕێوەبردنی مەترسی) مامەڵە دەکەیت، دڵنیابە لە سفربوونەوەت و مافی بەشداریکردنت لێوەردەگیرێتەوە لە گروپەکانمان.
- ✅ داواکاری بەشداربوون تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە زیاتر لە $100 لە هەژماریان هەیە کەمتر وەرناگیرێت چونکە ئەگەر سفربوونەوەی زۆر خێرات هەیە و ناگونجێت بە کەمتر.
- ✅ ناردنەدەرەوەی سیگناڵەکان بۆ دەرەوەی گروپ قەدەغەیە، لە کاتی درک کردن بەوە لە گروپ دەسڕدرێیتەوە.
- ✅ ئەم ئاگاداریە بۆ پاراستنی تۆ و سەرمایەی تۆیە پێویستە جێبەجێیان بکەیت بە پێچەوانەوە ناتوانیت لەگەڵ ئێمە بەشدار بیت..
- ✅یاساکان بە پێی پێویستی دەکرێت تازە بکرێنەوە بەبێ ئاگاداری پێشووەختە (دواین نوێکردنەوە 1/5/2025)